بەهۆی هاوسەرگیری لەگەڵ دوو کەس ژنێکی کوێتی زیندانی دەکرێت

بەهۆی هاوسەرگیری لەگەڵ دوو کەس ژنێکی کوێتی زیندانی دەکرێت
بەهۆی ئەوەی هاوسەرگیریی لەگەڵ دوو کەسدا کردووە، دادگای کوێتی سزای زیندانیکردن بەسەر ژنێکی وڵاتەکەیدا دەسەپێنێت.

ژنێکی کوێتی دوو ناسنامەی وڵاتەکەی بە دوو ناوی جیاواز (عومرە و غەریسە) بۆ خۆی دروست کردووە، لە یەک کاتدا هاوسەرگیریی لەگەڵ دوو پیاودا کردووە و دوو کاریشی کردووە.

دادگای تێهەڵچوونەوەی کوێت بڕیاری حەوت ساڵ زیندانیکردنی بەسەر ئەو ژنەدا سەپاندووە و هەردوو هاوسەرەکەشی بە حەوت ساڵ زیندانیکردن و کاری قورس، سزا دراون.

پێشتر لە مانگی 2ـی ئەمساڵ مەرزوق غانم، سەرۆکی پەرلەمانی کوێتی لە دانیشتنێکی پەرلەماندا کەیسی ئەو دوو ژنەی ئاشکرا کرد و دواتریش دادگا دەستی بە لێکۆڵینەوە کرد و سزای دا.











باسنيوز











Top