نیکۆڵاس مادۆرۆ ئامادەیە واز لە کورسیی سەرۆکایەتی بهێنێت
سەرۆکی ڤەنزوێللا، کە رژێمەکەی جۆرێک لە هاوپەیمانیەتی لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران هەیە، ئامادەیی خۆی بۆ دەستبەرداربوونی کورسیی سەرۆکایەتی، رادەگەیەنێت.
، سەرۆکی ڤەنزوێللا لە وتارێکدا رایگەیاندووە، لە رۆژی 10-1-2022، دەتوانن راپرسییەک لە ڤەنزوێلا ساز بکەن و تێیدا هاووڵاتییان رای خۆیان لەبارەی مانەوە یان بەردەوامبوون لە سەرۆکایەتیی ئەو، بدەن.
نیکۆڵاس مادۆرۆ هەورەها رایگەیاندووە، دەستووری ڤەنزوێللا رێگا بە کۆکردنەوەی واژۆی هاووڵاتییان بۆ دەست لەکار کێشانەوەی سەرۆکی وڵات دەدات و ئەگەر زۆرینەی هاووڵاتییان داوای دەست لەکار کێشانەوەی ئەو بکەن، ئەوا واز لە سەرۆکایەتیی وڵات دەهێنێت.
ئێران و رژێمی حوکمڕانیی ڤەنزوێللا دوو وڵاتی دژبەری ئەمریکا و سیاسەتەکانی ئەو وڵاتەن.
ئەو لێدوانەی مادۆرۆ دوای ئەوە هات، کە لەم هەفتەیەدا دۆنالد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا ئامادەیی خۆی بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ نیکۆڵاس مادۆرۆ، راگەیاند، بەڵام ئێستا نا.
پێشتر لە رۆژی چوارشەممە 23-1-2019، خوان گوایدۆ، سەرۆکی پەرلەمانی ڤەنزوێلا خۆی وەک سەرۆکی وڵاتەکەی بە وەکالەت ناساند و رایگەیاند، نیکۆڵاس مادۆرۆ چیتر سەرۆکایەتیی وڵات ناکات.
ئەمریکا، رێکخراوی وڵاتانی ئەمریکا، بەرازیل، پاراگوای، کۆڵۆمبیا، کەنەدا، پیرۆ، یەکێتیی ئەوروپا پشتگیریی خوان گوایدۆ راگەیاند و وڵاتانی مەکسیک، کوبا، رووسیا، تورکیا و ئێرانیش تەنیا نیکۆڵاس مادۆرۆ بە سەرۆک دەزانن.
باسنیوز
