پلازمای خوێنی پیاوان كاریگەری زیاتره لە پلازمای ئافرەتان

پلازمای خوێنی پیاوان كاریگەری زیاتره لە پلازمای ئافرەتان
توێژینەوەیەكی پزیشكی تازە كراوە لەسەر بەراوردكردنی پلازمای خوێن و پیاوان و ئافرەتان، دەرئەنجامەكەی دەركەوتووتە كە پلازمای خوێنی پیاوانی چاكبوو لە نەخۆشی كۆرۆنا كاریگەرییەكی زیاترە لە پلازمای خوێنی ئافرەتان.

ماڵپەری (بی بی سی) بەڕیتانی بڵاوی كردەوە، توێژینەوەیەكی پزیشكی كە لایەن ژمارەیەك پزیشكی بەڕیتانی كراوە ئەوەی ڕوونكردووەتەوە كە پلازمای خوێنی ئەو پیاوانەی كە لە نەخۆشی كۆرۆنا چاكبوونەوتەوە كاریگەرییان زیاترە لەو پلازمای خوێنی ئافرەتان.

توێژینەوەكە زانستییەكەی پزیشكای بەڕیتانیا بۆیان دەركەوتووە كە پلازمای خوێنی پیاوان 43% دژەتەنی لەناوبردنی میكرۆبی تێدایە، كەچی پلازمای خوێنی ئافرەتان 29% ئەو دژە تەنەی تێدایە.

هەر لە توێژینەوەكەدا ئەوەش هاتووە، كە پلازمای خوێنی مرۆڤە بە تەمەنەكان و مرۆڤە بە ڕەگەز ئاسیاوییەكان كاریگەری زیاتریان هەیە.













باسنيوز



Top