ئەنجوومەنی ئاسایش تاوتوێی درێژکردنەوەی قەدەغەی کڕینی چەک لەلایەن ئێران دەکات

ئەنجوومەنی ئاسایش تاوتوێی درێژکردنەوەی قەدەغەی کڕینی چەک لەلایەن ئێران دەکات
ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی تاوتوێی درێژکردنەوەی ماوەی قەدەغەکردنی کڕینی چەک لەلایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە، دەکات.

پرۆژەکە لەلایەن ئەمریکاوە دراوەتە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و تێیدا باس لەوە کراوە، تا کاتێکی نادیار ماوەی قەدەغەکردنی کڕینی چەک لەلایەن ئێرانەوە، درێژ بکرێتەوە.

لە 14-7-2015، وڵاتانی گەورەی جیهان و ئێران رێککەوتن لەسەر جێبەجێکردنی یاسای قەدەغەکردنی کڕینی چەک لەلایەن ئێرانەوە و ئەنجوومەنی ئاسایش بۆ ئەم مەبەستە، بڕیاری ژمارە 2231ـی دەرکرد.

بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە 24-6-2020، ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کۆ ببێتەوە و تاوتوێی درێژکردنەوی بڕیارەکە لە مانگی 10ـی ئەمساڵەوە تا کاتێکی نادیار، بکات.








باسنیوز
Top