وەزیری بەرگریی توركیا دەچێتە لیبیا

وەزیری بەرگریی توركیا دەچێتە لیبیا

نووسەرێكی نزیك لە رەجەب تەیب ئەردۆغان ئاشكرای دەكات، لە ماوەیەكی زۆر نزیكدا خلووسی ئاكار، وەزیری بەرگریی توركیا دەچێتە لیبیا و، لەوێ باس لە چۆنیەتیی لاوازبوونی فەرماندە خەلیفە حەفتەر دەكەن.

عەبدولقادر سەلفی نووسەری زۆر نزیكی ئەردۆغان، لە وتارێكدا كە ئەمڕۆ ٢٤_٦_٢٠٢٠ لە رۆژنامەی (حوریەت) بڵاوی كردووەتەوە، باس لە چوونی ئاكار بۆ لیبیا دەكات.

سەلفی ئاماژە بە سەردانی هەریەك لە وەزیری دارایی و ئابووری توركیا و هاكان فیدان سەرۆكی دەزگای هەواڵگریی توركیا دەكات بۆ لیبیا لە هەفتەی رابردوو و، دەڵێت رەنگە بەیانییەك لە خەو هەستین، هەواڵی ئەوە ببیستین خلوسی ئاكار وەزیری بەرگری لە لیبیایە.

سەردانی فیدان سەرۆكی دەزگای هەواڵگری توركیا بۆ لیبیا لە هەفتەی رابردوو، فەڕەنسا و ئیتاڵیا و میسری هێنایە دەنگ و گوتیان رێگە نادەین توركیا بەو شێوەیە دەستوەر بداتە كاروباری لیبیاوە، بۆیە ئەگەر ئاكاریش بچێتە لیبیا، ئەوكات ناكۆكی نێوان توركیا لەگەڵ فەڕەنسا و میسر قوڵتر دەبێتەوە. ئەمەش بە گوتەی چاودێرانی سیاسی توركیا.






باسنيوز
Top