نرخی نەوتی خاو بەردەوام لە دابەزیندایە
نرخی نەوتی خاوی برێنت 29 سەنت بۆ هەر بەرمیلێک دابەزی، لە دوایین مامەڵەدا بە 42.34 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک مامەڵەی پێوەکرا
بەپێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی نەوتی خاوی برێنت 29 سەنت بۆ هەر بەرمیلێک دابەزی، کە دەکاتە لەسەدا 0.7ی نرخەکەی، لە دوایین مامەڵەدا بە 42.34 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک مامەڵەی پێوەکرا.
نرخی نەوتی خاوی تەکساسی ئەمریکی بە بڕی 35 سەنت کەمیکرد و بە 40.2 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک لە بازاڕەکانی جیهاندا فرۆشرا
لەبەرامبەردا نرخی نەوتی خاوی تەکساسی ئەمریکی بە بڕی 35 سەنت کەمیکرد، کە لەسەدا 0.9ی نرخەکەیەتی و بە 40.2 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک لە بازاڕەکانی جیهاندا فرۆشرا.
بەپێی بەیاننامەکانی پەیمانگای پتڕۆڵی ئەمریکی، لە هەفتەی رابردودا نەوتی عەمبارکراو لە کۆگا نەوتییەکانی ئەمریکا بە قەبارەی 1.7 ملیۆن بەرمیل زیادیکردوە، ئەمەش لەکاتێکدایە شارەزایانی ئابوری پێشبینیان کردبو تەنها بە قەبارەی 300 هەزار بەرمیل زیادبکات، بەهۆی ئەوەشەوە نرخەکەی جارێکی دیکە دابەزینی بەخۆوە بینی.
هەر بەپێی ئەو داتایانە، قەبارەی بەنزین و جۆرەکانی دیکەی سوتەمەنی پاڵێوراو لە ئەمریکا کەمبونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە، ئەمەش وایکردوە دابەزینی نرخەکەی لە سنورێکی دیاریکراودا بهێڵێتەوە.
خەندان
