له ئه‌مریكا زیاتر له 36 هه‌زار كه‌سى دیكه تووشى كۆرۆنا بوون
به‌پێى دوایین ئاماره‌كان تا ئێستا (چوارشه‌ممه 24/6/2020)، كۆى گشتیی تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا له ئه‌مریكا گه‌یشتووه‌ته دوو ملیۆن و 424 هه‌زار و 492 كه‌س، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه به‌یانیی دوێنێ سێشه‌ممه ژماره‌ى تووشبوانى كۆرۆنا له هه‌مان وڵات دوو ملیۆن و 388 هه‌زار و 225 كه‌س بوو، به‌مه‌ش له 24 كاتژمێرى ڕابردوودا، له ئه‌مریكا زیاتر له 36 هه‌زار كه‌سى دیكه تووشى كۆرۆنا بوونه.
تا ئێستا له ئه‌مریكا 123 هه‌زار و 488 كه‌س به‌هۆى كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ست داوه، ملیۆنێك و 10 هه‌زار و 412 كه‌سیش چاك بوونه‌ته‌وه.
باسنيوز
