ترەمپ دەنگۆی هەڵوەشاندنەوەی رێککەوتننامە بازرگانییەکەی ئەمریکا و چین رەتدەکاتەوە

 ترەمپ دەنگۆی هەڵوەشاندنەوەی رێککەوتننامە بازرگانییەکەی ئەمریکا و چین رەتدەکاتەوە
سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا رایگەیاند، رێککەوتننامە بازرگانییەکەی وڵاتەکەی لەگەڵ چین سەلامەتە و هیواخوازن پەکین پابەندی مەرجەکانی رێککەوتننامەکە بێت.

رێککەوتننامە بازرگانییەکەی نێوان ئەمریکا و چین بە تەواوەتی سەلامەتە


دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا ئەمڕۆ سێشەممە لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی، "رێککەوتننامە بازرگانییەکەی نێوان ئەمریکا و چین بە تەواوەتی سەلامەتە، هیواخوازیشین چین بەردەوام بێت لە پابەندییەکانی بە رێککەوتننامەکەوە".

دۆناڵد ترەمپ بڕیاریداوە رێککەوتننامە بازرگانییەکەی وڵاتەکەی لەگەڵ چین هەڵبوەشێنێتەوە

شەوی رابردو پیتەر ناڤارۆ، راوێژکاری بازرگانی کۆشکی سپی لەمیانەی لێدوانێکدا بۆ کەناڵی فۆکس نیوز-ی ئەمریکی رایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ بڕیاریداوە رێککەوتننامە بازرگانییەکەی وڵاتەکەی لەگەڵ چین هەڵبوەشێنێتەوە.



دوای سەرهەڵدانی پەتای کۆڤید-19 پەیوەندییەکانی نێوان واشنتن و پەکین ئاڵۆزتر بوە، بەتایبەت لە پاش ئەوەی چەندین جار ئەمریکا تۆمەتی ئەوەی دایە پاڵ چین کە بەشێوەیەکی ئارەزومەندانە ڤایرۆسی کۆرۆنای بە جیهاندا بڵاوکردوەتەوە و زانیارییەکانی لەبارەی پەتاکە شاردوەتەوە.

لە مانگی (کانونی دوەم/1)ی ئەمساڵدا واشنتن و پەکین قۆناغی یەکەمی رێککەوتننامە بازرگانییەکانی نێوانیان واژۆکرد، بەپێی رێککەوتننامەکە چین لە ماوەی دو ساڵدا بە قەبارەی 200 ملیار دۆلار شتومەک لە ئەمریکا دەکڕێت.










خەندان
Top