رێکخراوی هاریکاریی ئیسلامی پێشوازیی لە بڕیاری سعودیە بۆ حەج دەکات

رێکخراوی هاریکاریی ئیسلامی پێشوازیی لە بڕیاری سعودیە بۆ حەج دەکات


رێکخراوی هاریکاریی ئیسلامی پێشوازیی لە بڕیاری شانشینی عەرەبستانی سعودیە لەبارەی حەجی ئەمساڵ، دەکات.

یوسف ئەلعوسەیمین، ئەمینداری گشتیی رێکخراوی هاریکاریی ئیسلامی پەسنی هەوڵەکانی سعودیە بۆ پاراستنی میوانانی ماڵی خوا (کەعبە) لە پەتای کۆرۆنا، دەکات.

یوسف ئەلعوسەیمین پێشوازیی لە بڕیاری سعودیە بۆ ئەنجامنەدانی حەجی ئەمساڵ بۆ حاجیانی دەرەوەی سعودیە کردووە و بە بڕیارێکی باشی بۆ زیاتر بڵاونەبوونەوەی پەتای کۆرۆنا، ناوبردووە.

ئەمینداری گشتیی رێکخراوی هاریکاریی ئیسلامی پێیوایە سعودیە بە بڕیاری ئەنجامنەدانی حەج بەرۆڵی مرۆیی و شەرعیی خۆی هەستاوە، چونکە زۆرینەی حاجییان پیرو بە تەمەنن و مەترسیی گەورە لەسەر ژیانیان دروست دەبوو.

رۆژی دووشەممە 22-6-2020، وەزارەتی حەجی سعودیە بڕیاری دا بۆ ئەمساڵ رێگا بە هیچ کەسێکی دەرەوەی سعودیە بۆ ئەنجامدانی حەج نەدات و تەنیا ژمارەیەکی کەمی حاجییان، لە ناوخۆی سعودیەوە، بە گرتنەبەری رێکارە تەندروستییەکان، ئەرکی حەج ئەنجام بدەن.








باسنيوز
Top