له ڕووسیا 95 كه‌سى دیكه به‌هۆى كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ست دا
به‌پێى دوایین ئاماره‌كان، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 22/6/2020، له ڕووسیا حه‌وت هه‌زار و 600 كه‌سى دیكه تووشى كۆرۆنا بوون، ژماره‌ى تووشبوانى په‌تاكه‌ش له وڵاته‌كه گه‌یشته 592 هه‌زار و 280 كه‌س.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه، دوێنێ یه‌كشه‌ممه حه‌وت هه‌زار و 728 كه‌سى دیكه له ڕووسیا تووشى كۆرۆنا ببوون.
هه‌ر له ڕووسیا 95 كه‌سى دیكه به‌هۆى كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ست دا، كۆی گشتیی مردوانیش له هه‌مان وڵات به‌هۆى په‌تاكه‌وه گه‌یشته هه‌شت هه‌زار و 206 كه‌س، تا ئێستاش له ڕووسیا 344 هه‌زار و 416 كه‌س له كۆرۆنا چاك بوونه‌ته‌وه.
باسنيوز
