ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە نۆ ملیۆن کەس تێپەڕی
ژمارەی تووشبووانی پەتای کۆرۆنا لە سەرانسەری جیهان لە نۆ ملیۆن کەس تێپەڕی.
کاتژمێر 9:49 خولەکی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە 22-6-2020، ژمارەی تووشبووانی پەتای کۆرۆنا لە سەرانسەری جیهان گەیشتە نۆ ملیۆن و هەشت کەس.
هەروەها لە سەرانسەری جیهاندا، چوار ملیۆن و 773 هەزار و 122 کەس تووشبووی پەتاکە، چاک بوونەتەوە.
هەر بەپێی خشتەی ئەمڕۆ، تا ئێستا 470 هەزار و 726 کەس لە سەرانسەری جیهان بە پەتای کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە.
لە کۆتایی ساڵی رابردووەوە، ڤایرۆسی کۆرۆنا، کە لە مرۆڤێکەوە بۆ مرۆڤێکی دیکە دەگوازرێتەوە و تا ئێستا لە چەند وڵاتێک دۆزراوەتەوە، لە شاری وهان سەری هەڵدا.
باسنیوز
