له ڕووسیا حه‌وت هه‌زار و 728 كه‌سى دیكه تووشى كۆرۆنا بوون
به‌پێى دوایین ئاماره‌كان، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 21/6/2020، له ڕووسیا حه‌وت هه‌زار و 728 كه‌سى دیكه تووشى كۆرۆنا بوون، ژماره‌ى تووشبوانى په‌تاكه‌ش له وڵاته‌كه گه‌یشته 584 هه‌زار و 680 كه‌س.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه، دوێنێ شه‌ممه حه‌وت هه‌زار و 889 كه‌سى دیكه له ڕووسیا تووشى كۆرۆنا ببوون.
هه‌ر له ڕووسیا 109 كه‌سى دیكه به‌هۆى كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ست دا، كۆی گشتیی مردوانیش له هه‌مان وڵات به‌هۆى په‌تاكه‌وه گه‌یشته هه‌شت هه‌زار و 111 كه‌س، تا ئێستاش له ڕووسیا 339 هه‌زار و 711 كه‌س له كۆرۆنا چاك بوونه‌ته‌وه.
باس‌نیوز
