کۆرۆنا بەرازیل لە مەرگ و داڕمان نزیک دەکاتەوە
لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوو، نزیکەی هەزار و 100 کەس لە بەرازیل بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و ژمارەی ئەو کەسانەشی بەهۆی ڤایرۆسی گیانیان لەدەستداوە، 50 هەزاری تێپەڕاند.
لە 26 شوباتی ئەمساڵ، بەرازیل یەکەم حاڵەتی ڤایرۆسی کۆرۆنای تۆمارکرد، بەڵام لەگەڵ زیادبوون و تەشەنەسەندن، ئێستا بەڕازیل دووەم وڵاتە لە دوای ئەمەریکا زۆرترین رێژەی مردن و حاڵەتی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا هەیە، ئەمەش جیا لەوەی ئابوورییەکەیان نزیکە لە داڕمان.
بەرازیل یەکێک بوو لە وڵاتانەی دەرمانی کلۆرۆکوینی بەکارهێنا، بەڵام هیچ سوودێکی ئەوتۆی نەبوو، رێکارەکانی دیکەش شکستیان هێنا.
K24-
