ترەمپ پێدانی ڤیزای ئەمەریکا بۆ چەند وڵاتێک رادەگرێت

ترەمپ پێدانی ڤیزای ئەمەریکا بۆ چەند وڵاتێک رادەگرێت
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا رایگەیاند، بڕیارێکی نوێ لەبارەی راگرتنی ڤیزا لە ماوەی دوو رۆژی داهاتوو دەدات کە وا لە خاوەنکار و کرێکاری هەندێک وڵات دەکات نەچنە ئەمەریکا.

لە لێدوانێكی بۆ کەناڵی فۆکس نیوز، سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاند، ئێمە سبەی یان دوو سبەی بڕیارێکی نوێ لە بارەی ڤیزا دەدەین.

راشیگەیاند، بڕیارەکە بۆ پاراستنی هەلی کارە بۆ ئەمەرکییەکان و زۆر کەم کەسی لێ بەدەر دەکەم.

ئاژانسی هەوڵی رۆیتەرز لەوبارەوە نووسیویەتی، رەخنەگرانی ترەمپ باس لەوە دەکەن، سەرۆکی ئەمەریکا دەیەوێت بە بیناوی بڵاوبوونەوەی پەتا و ڤایرۆسی کۆرۆنا، خەونی خۆی بۆ سنووردارکردنی کۆچکردن بۆ ئەمەریکا بهێنێتەدی چونکە بەشێکی زۆری دەنگدەرانی پاڵپشتی دەکەن.








K24
Top