سەربەخۆخوازانی باشووری یەمەن دەست بەسەر دوورگەیەکی وڵاتەکەیاندا دەگرن

سەربەخۆخوازانی باشووری یەمەن دەست بەسەر دوورگەیەکی وڵاتەکەیاندا دەگرن


سەربەخۆخوازانی باشووری یەمەن دەست بەسەر دوورگەیەکی وڵاتەکەیاندا دەگرن و دوا سەربازگەی سوپای حکوومەت لەو دوورگەیە، کۆنترۆڵ دەکەن.

سالم سابت ئەلعەولەقی، ئەندامی دەستەی ئەنجوومەنی گواستنەوەی باشوور (سەربەخۆخوازانی باشووری یەمەن)، لە هەژمای تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی(تویتەر)، رایگەیاندووە، سەربەخۆخوازان دەستیان بەسەر دوا سەربازگەی حکوومەتی وڵاتەکەیان لە دوورگەی سەقەتریدا گرتووە.

سالم سابت ئەلعەولەقی هەروەها رایگەیاندووە، کە هێزەکانیان لێبووردنی گشتییان بۆ سەربازانی سەر بە حکوومەت راگەیاندووە و دەستیان بە جێبەجێکردنی بڕیارەکانی خۆڕێبەریی سەربەخۆخوازان، کردووە.

شەوی شەممە 25-4-2020، لە بەیاننامەیەکدا، ئەنجوومەنی ئینتیقالیی باشووری یەمەن باری لەناکاوی لە پارێزگاکانی باشووری وڵات و حوکمی خۆڕێبەریی باشووری یەمەنی راگەیاند.

لە 22-5-1990، هەردوو کۆماری یەمەنی دیموکراتیی میللی (باشوور)، کە سەر بە بەرەی سۆسیالیستیی جیهان بوو و کۆماری عەرەبیی یەمەن (باکوور)، کە سەر بە بەرەی رۆژئاوا بوو، رێککەوتن لەسەر یەکگرتن و ناوی ولاتە نوێیەکە بووە کۆماری یەمەن.









باسنیوز
Top