رۆحانی: کۆرۆنا گورزێکی کاریگەری لە ئابوری وڵات وەشاندوە

 رۆحانی: کۆرۆنا گورزێکی کاریگەری لە ئابوری وڵات وەشاندوە
سەرۆک کۆماری ئێران رایگەیاند، بڵاوبونەوەی کۆرۆنا گورزێکی کاریگەری کەرتی ئابوری و گەشتیاری و چەندین کەرتی دیکەی وڵات گەیاندوە، دەبێت ئامادەکاریش بکەن بۆ مانەوەی ڤایرۆسەکە بۆ ماوەیەکی درێژ لە وڵاتەکەدا.

پێویستە خۆمان ئامادە بکەین بۆ مانەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ ماوەیەکی زۆرتر لە ناوماندا


حەسەن رۆحانی، سەرۆک کۆماری ئێران لەمیانەی کۆبونەوەی لەگەڵ لیژنەی بەرەنگاربونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتەکە رایگەیاند، "پێویستە خۆمان ئامادە بکەین بۆ مانەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ ماوەیەکی زۆرتر لە ناوماندا".

ئەگەر ئێران لە هەمو رویەکەوە نەیتوانیایە پشت بەخۆی ببەستێت، ئەوا بەرەنگاربونەوەی ڤایرۆسەکە قورستر دەبو بۆیان


ئاماژەی بەوەشکرد، بڵاوبونەوەی کۆرۆنا گورزێکی کاریگەری کەرتی ئابوری و گەشتیاری و چەندین کەرتی دیکەی وڵات گەیاندوە، تەنانەت کاریگەری لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانیش هەبوە، ئەگەر وڵاتەکەیان لە هەمو رویەکەوە نەیتوانیایە پشت بەخۆی ببەستێت، ئەوا بەرەنگاربونەوەی ڤایرۆسەکە قورستر دەبو بۆیان.

بەم دوایانە ژمارەی توشبوانی رۆژانەی کۆرۆنا لە ئێران هەڵکشانی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە، بەرپرسانی ئەو وڵاتە هۆشداریان داوەتە هاوڵاتیان ئەگەر زیاتر پابەندی رێکارەکانی خۆپارێزیی نەبن لە ڤایرۆسەکە، ئەوا دوبارە بەربەستەکانی بەردەم بڵاوبونەوەی پەتاکە لە وڵاتەکەدا دەسەپێننەوە.




خەندان
Top