محەمەد جواد زەریف : وڵاتانی ئەوروپا لە خزمەتی ترەمپ و نەتانیاهۆن

محەمەد جواد زەریف : وڵاتانی ئەوروپا لە خزمەتی ترەمپ و نەتانیاهۆن
وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، فڕەنسا، ئەڵمانیا و بریتانیا لە خزمەتی هەردو "دوژمنی گەەورەی ئێران" ترەمپ و نەتانیاهۆدان، ئەوان لە رەوشێکدا نین کە بتوانن ئامۆژگاری پێشکەش بە وڵاتەکەی بکەن.

هەرسێ وڵاتانی ئەوروپی فڕەنسا، ئەڵمانیا و بریتانیا پارێزگاری لە وێنە و شێوازی دەرکەوتنی خۆیان بکەن لە جیهاندا، بوێرانە ئەو بڕیارانە ئاشکرابکەن کە لە دانیشتنە تایبەتەکاندا دەریدەکەن


محەمەد جواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردەوە، پێویستە هەرسێ وڵاتانی ئەوروپی فڕەنسا، ئەڵمانیا و بریتانیا پارێزگاری لە وێنە و شێوازی دەرکەوتنی خۆیان بکەن لە جیهاندا، بوێرانە ئەو بڕیارانە ئاشکرابکەن کە لە دانیشتنە تایبەتەکاندا دەریدەکەن.

لە پشتی دەمامکەکان کە وڵاتانی ئەوروپا پۆشیویانە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل شاردراوەتەوە


ئاماژەی بەوەشکرد، "لە پشتی دەمامکەکان کە وڵاتانی ئەوروپا پۆشیویانە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل شاردراوەتەوە، ئەوان ناتوانن بەهۆی ئەمریکاوە بەتەواوەتی پابەندییەکانیان بەڕێککەوتننامە ئەتۆمییەکەوە ئەنجامبدەن، ئەوەش رەوشێک نییە کە بتوانن تێدا ئامۆژگاری ئێران بکەن".

پێشتر وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی فڕەنسا، ئەڵمانیا و بریتانیا (E3) لە بەیاننامەیەکدا بڵاویانکردەوە، پاڵپشتی لە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا ناکەن لە دوبارە سەپاندنەوەی سزاکانی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ سەر ئێران، بەڵام دەیانەوێت دانوستان بکەن لەگەڵ ئێران لەبارەی رێککەوتننامە ئەتۆمییەکەوە.

لە ئێستادا واشنتن پڕۆژە بڕیارێکی پێشکەشی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کردوە، بۆ دوبارە سەپاندنەوەی سەرجەم سزاکانی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ سەر تاران، کە بەپێی رێککەوتننامە ئەتۆمییەکەی ساڵی 20156 لەسەری لادرابو، هەروەها هەوڵی درێژکردنەوەی ماوەی قەدەغەکردنی فرۆشتنی چەک بە ئێران دەدات کە بڕیارە مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ بە تەواوی لەسەری لادرێت، ئەم هەنگاوەش لەوانە ببێتە هۆی هەڵوەشاندنەوەی تەواوەتی رێککەوتننامە ئەتۆمییەکە.






خەندان
Top