ئەوروپا بۆ ئەمریکا: پاڵپشتی سەپاندنەوەی سزاکان بۆ سەر ئێران ناکەین
هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ سەپاندنەوەی سزاکانی سەر ئێران کاریگەری نەرێنی مەترسیداری دەبێت بۆ سەر ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی
وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی فڕەنسا، ئەڵمانیا و بریتانیا (E3) لە بەیاننامەیەکدا بڵاویانکردەوە، "لەو بڕوایەداین هەوڵە تاکلایەنەکانی ئەمریکا بۆ سەپاندنەوەی سزاکانی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ سەر ئێران کاریگەری نەرێنی مەترسیداری دەبێت بۆ سەر ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی".
هەر لەو بەیاننامەیەدا هاتوە، پشتگیری واشنتن ناکەن لە سەپاندنەوەی سزاکانی سەر ئێران، چونکە ئەو کارە سەرجەم ئەو هەوڵانە پۆچەڵ دەکاتەوە، کە بەمەبەستی پارێزگاریکردن لە رێککەوتننامە ئەتۆمییەکە ئەنجامیانداوە.
رس
درێژکردنەوەی ماوەی قەدەغەکردنی فڕۆشتنی چەک بە ئێران کاریگەری گەورەی دەبێت لەسەر ئارامی و سەقامگیری ناوچەکە
وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی فڕەنسا، ئەڵمانیا و بریتانیا ئەوەشیان خستەڕو، درێژکردنەوەی ماوەی قەدەغەکردنی فڕۆشتنی چەک بە ئێران کاریگەری گەورەی دەبێت لەسەر ئارامی و سەقامگیری ناوچەکە، بۆ ئەو مەبەستە لەگەڵ روسیا و چیندا هەماهەنگی دەکەن، دەیانەوێت بەم نزیکانە لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران کۆببنەوە، بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەبارەی سەرپێچییە بەردەوامەکانی ئێران لە رێککەوتننامە ئەتۆمییەکە و هەڵسەنگاندی ئاستی پابەندییەکانی بە رێککەوتنەکەوە.
لە ئێستادا واشنتن پڕۆژە بڕیارێکی پێشکەشی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کردوە، بۆ دوبارە سەپاندنەوەی سەرجەم سزاکانی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ سەر تاران، کە بەپێی رێککەوتننامە ئەتۆمییەکەی ساڵی 20156 لەسەری لادرابو، هەروەها هەوڵی درێژکردنەوەی ماوەی قەدەغەکردنی فرۆشتنی چەک بە ئێران دەدات کە بڕیارە مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ بە تەواوی لەسەری لادرێت، ئەم هەنگاوەش لەوانە ببێتە هۆی هەڵوەشاندنەوەی تەواوەتی رێککەوتننامە ئەتۆمییەکە.
خەندان
