روسیا روبەروی دو فرۆکەی B-52ی ئەمریکا دەبێتەوە

 روسیا روبەروی دو فرۆکەی B-52ی ئەمریکا دەبێتەوە
خەندان-

سوپای روسیا بڵاویکردەوە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی لەئاسمانی دەریای ئوختوسک لەرۆژهەڵاتی وڵاتەکەیان رێگرییان لەهاتنەپێشەوەی دو فڕۆکەی سەربازی ئەمریکا کردوە لەجۆری B-52.

وڵاتەکەیان سوپای روسیا روبەروی دو فڕۆکەی جەنگی ئەمریکا بونەوە و رێگرییان لەهاتنەپێشەوەیان کردوە


بەپێی هەواڵێکی سپوتنیک، ئەمڕۆ هەینی لەئاسمانی دەریای ئوختوسک لەرۆژهەڵاتی وڵاتەکەیان سوپای روسیا روبەروی دو فڕۆکەی جەنگی ئەمریکا بونەوە و رێگرییان لەهاتنەپێشەوەیان کردوە.

فڕۆکە ئەمریکییەکان لەجۆری فڕۆکەی جەنگی B-52 بون


بەگوێرەی زانیارییەکان، فڕۆکە ئەمریکییەکان لەجۆری فڕۆکەی جەنگی B-52 بون، نەشزانراوە ئامانج لەنزیکبونەوەیان لەو ناوچەیە چیبوە.

بەگوێرەی زانیارییەکان، فرۆکەکانی ئەمریکا بەبێ هیچ روبەروبونەوەیەک گەڕاونەتەوە و تائێستاش سوپای ئەمریکا لەوبارەیەوە هیچ رونکردنەوەیەکی نەداوە.

سوپای روسیا ئاماژەی بەوەشکردوە، فڕۆکەکانی ئەمریکا ئاگادارکراون کە بگەڕێنەوە، بەپێچەوانەوە روبەرویان دەبنەوە.




خەندان
Top