ئێران: هاوکارییە داراییەکانمان بۆ سووریا زیاتر دەکەین

ئێران: هاوکارییە داراییەکانمان بۆ سووریا زیاتر دەکەین
کۆماری ئیسلامیی ئێران لە کاردانەوە بەرانبەر گەمارۆکانی ئەمریکا دژی حکوومەتی بەشار ئەسەد، ئاشکرای کردووە کە هاوکارییە ئابوورییەکانی لەگەڵ سووریا بەهێز دەکەین.

لەمبارەوە گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە گەمارۆ نوێیەکانی ئەمریکا دژی حکوومەتی بەشار ئەسەد ڕای گەیاندووە: "وەکوو ڕابردوو هاوکارییە ئابوورییەکانی خۆمان لەگەڵ دەوڵەتی سووریا درێژە پێ دەدەین و سەرەڕای ئەم گەمارۆیانە، پەیوەندیی ئابووریی خۆمان لەگەڵ سووریا بەهێز دەکەین".

ئەمریکا دوێنێ چوارشەممە 2020.6.17 ڕی گەیاندووە ٣٩ کەس و دامەزراوە لە سووریا کە یەک لەوان ''بەشار ئەسەد'' و "هاوسەرەکەی"ن تەحریم کردووە.

"مایک پۆمپێئۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەمبارەوەی ئاشکرای کردووە: "ئەو کەسانەی کە گەمارۆ لە دژیان پەسند کراوە، لەپێناو گوشاری ئابووری و سیاسی بۆ سەر حکوومەتی سووریایە"

یاسای ''قەیسەر'' کە لە مانگی کۆتایی ساڵی ڕابردوودا پەسەند کرا و ئێستا کەوتوەتە بواری جێبەجێکردنەوە، ڕێگا بە ئەمریکا دەدات هەتا بەرپرسانی باڵای ڕژیمی بەشار ئەسەد، ئەو کەسانەی کە لە تاوانی شەڕی نۆ ساڵەی ئەو وڵاتەدا دەستیان هەبووە، هەروەها ڕووسیا و ئیران کە لە سووریا تاوانی جەنگیان ئەنجام داوە تحریم بکات".















باسنيوز



Top