ناوی ئەو کەسایەتی و لایەنە سوورییانەی ئەمریکا سزای بەسەردا سەپاندن

ناوی ئەو کەسایەتی و لایەنە سوورییانەی ئەمریکا سزای بەسەردا سەپاندن


رۆژی چوارشەممە 17-6-2020، یاسایەک بەناوی یاسای قەیسەر، لە ئەمریکا دەرچوو. بەپێی ئەو یاسایە، چەندین کەسایەتیی و لایەنی سەر بە رژێمی سووریا، بەتاوانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ، خرانە ناو لیستی سزاکانی ئەمریکا.

کەسایەتییەکان:

- بەشار ئەسەد، سەرۆکی رژێم

- ئەسما ئەسەد، هاوسەری بەشار ئەسەد

-لیوا روکن ماهیر ئەسەد، برای بەشار ئەسەد و فەرماندەی فیرقەی چواری سوپای رژێم

- بوشڕا ئەسەد، خوشکی بەشار ئەسەد

- مەنال ئەسەد، هاوسەری ماهیر ئەسەد

- عەمید روکن سامر دانا، فەرماندەی لیوای 41ـی فیرقەی چواری سوپای رژێم

- عەمید غەسان عەلی بیلال، بەڕێوەبەری نووسینگەی ئاسایشی فیرقەی چواری سوپای رژێم

- عادل ئەنوەر ئەلعەلەبی، پارێزگاری دیمەشق

- محەمەد حەمشۆ، سەرۆکی ئیدارەی گرووپی حەمشۆ و خاوەن کار و پەرلەمانتاری رژێم

- سومەییە حەمشۆ، خاوەن کار و خوشکی محەمەد حەمشۆ

- ئەحمەد حەمشۆ، خاوەن کار و برای محەمەد حەمشۆ

- عەلی حەمشۆ، خاوەن کار و برای محەمەد حەمشۆ

- عەمرۆ حەمشۆ، خاوەن کار و برای محەمەد حەمشۆ

- رانیە روسلان دەباس، خاوەن کار

- خالید زوبەیدی، خاوەن کار

- نەزیر ئەحمەد جەمالەدین، خاوەن کار

- نادر قەلعی، خاوەن کار

دەزگا سەربازییەکان:

- فیرقەی چواری سوپای رژێمی سووریا

- لیوای فاتمیون، کە لە هاووڵاتییانی شیعەمەزهەبی ئەفغانی پێکهاتووە و ئێران بۆ پاڵپشتیکردنی رژێمی سووریا، دروستی کردووە و ناردوویەتییە سووریا.

کۆمپانیاکان:

- کۆمپانیای ئەلعەمار

- کۆمپانیای ئەلقیمە

- کۆمپانیای کاسڵ هۆڵدینگی نەمسایی

- کۆمپانیای ئێرت هاوسی نەمسایی

- کۆمپانیای کاسڵ ئینفس هۆڵدینگ، پەیوەندیی بە نادر قەلعییەوە هەیە

- کۆمپانیای قەلعی، پەیوەندیی بە نادر قەلعییەوە هەیە

- کۆمپانیای تیلیفوکۆس کۆنسلتنتسی کەنەدی، پەیوەندیی بە نادر قەلعییەوە هەیە

- کۆمپانیای تیلیفۆکوس ئۆف شوری لوبنانی، پەیوەندیی بە نادر قەلعییەوە هەیە

- کۆمپانیای زوبەیدی و قەلعی

- کۆمپانیای بونیان دیمەشق

- کۆمپانیای دیمەشقی شام

- کۆمپانیای دیمەشقی شام بۆ ئیدارە

- کۆمپانیای میرزا

- کۆمپانیای راماک

- کۆمپانیای رەوافد دیمەشق

- کۆمپانیای تەمیز

- کۆمپانیای تەیمیت

- کۆمپانیای ئەلئەجنیحە

- هۆتێلی ئیبیلا لە دیمەشق

- شاری گراند تاونی گەشتیاری لە دیمەشق




باسنيوز
Top