فڕەنسا لەبارەی دۆسییەی لیبیاوە رەخنەی توند لە تورکیا دەگرێت
پێشێلکردنی بریاری قەدەغەکردنی رەوانەکردنی چەک بۆ لیبیا بەربەستی بنەڕەتییە لە بەرقەراربونی ئاشتی لەو وڵاتە
وەزارەتی دەرەوەی فڕەنسا لە بەیاننامەیەکدا داوای لە حکومەتی تورکیا کرد دەستوەردانەکانی لە شەڕو ململانێکانی لیبیا بوەستێنێت، هەروەها راشیگەیاند، پێشێلکردنی بریاری قەدەغەکردنی رەوانەکردنی چەک بۆ لیبیا بەربەستی بنەڕەتییە لە بەرقەراربونی ئاشتی لەو وڵاتە.
بەڕێگەی سەربازی ناتوانرێت چارەسەری قەیرانی لیبیا بکرێت
ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە هەردو لایەنەکەی لیبیا لە رێگەی دانوستانەوە چارەسەری کێشەی نێوانیان بکەن و دوپاتیشیکردەوە، "بەڕێگەی سەربازی ناتوانرێت چارەسەری قەیرانی لیبیا بکرێت".
وەزارەتی دەرەوەی فڕەنسا ئەوەشی خستەڕو، دوژمنکارییەکانی ئەم دوایانەی هێزە دەریایەکانی لیبیا بەرامبەر هاوپەیمانێتی باکوری ئەتڵەسی (ناتۆ) جێگەی قبوڵکردن نییە، پێویستە تورکیا دوژمنکاریەکانی بەرامبەر ناتۆ و دەستوەردانەکانی لەکاروباری لیبیا بە زوترین کات بوەستێنێت.
ئەمە لەکاتێکدایە دوێنێ چوارشەممە بەرپرسێکی وەزارەتی بەرگری فڕەنسا رایگەیاند، پێویستە هاوپەیمانێتی باکوری ئەتڵەسی بێ دەنگ نەبێت لەبارەی هەڵسوکەوتەکانی ئەم دوایانەی تورکیا و سەری خۆیان لەژێر خۆڵدا نەشارنەوە، بەڵکو دەبێت بەرەنگاری ئەو کێشانە بوەستێتەوە کە تورکیا دروستی دەکات و هەڵوێستی لەبارەوە وەربگرێت.
خەندان
