كۆرۆنا جارێكی تر ژیانی لە پایتەختی چین وەستاندەوە
"رووسیا تودەی" لە زاری نووسینگەی شارەوانیی پەكینی بڵاو كردەوە كە ئەمڕۆ بە پەلە سەرجەم چالاكییە وەرزشییەكانی گەورە شارەكەی چینیان راگرتووە، لەگەڵ داخستنی تەواوی هۆڵ و شوێنە وەرزشییەكان.
ئەم ڕێوشوێنە توندەی پایتەختی چین لە كاتێكدایە چەند رۆژێكە جارێكی تری پەتای كۆرۆنا بە ناو هاووڵاتییانی شارەكەدا بڵاوبووەتەوە.
بە گوێرەی بڕیارەكە، تەواوی یاریە وەرزشییەكانی وەكو گۆڕەپان و مەیدان، مەلەوانی و تۆپی باسكە، تۆپی پێ و تۆپی سەبەتە تا كاتێكی نادیار رادەگیرێن.
باسنيوز
