توێژینەوەیەك: 12 وڵاتی جیهان پەتای كۆرۆنا تێیاندا بڵاو نەبووەتەوە

توێژینەوەیەك: 12 وڵاتی جیهان پەتای كۆرۆنا تێیاندا بڵاو نەبووەتەوە
لەگەڵ ئەوەی كە ڕۆژانە زانكۆی هوبكنزی ئەمریكی ئاماری تووشبوانی پەتای كۆرۆنا لە جیهاندا بڵاو دەكاتەوە، بەڵام تاكوو ئێستا ئەو زانكۆیە ناوی 12 وڵات و دوورگەی جیهانی نەهێناوە كە ڤایرۆسەكەی تێدا هەبێت

رانیا ماكلنتایر توێژەرێكی ئوسترالییە و لە دامەزراوەی كێربی ئوسترالی كار دەكات، ئەو توێژەرە سێ هۆكاری دەستنیشان كردووە كە وای كردووە پەتای كۆرۆنا لە 12 وڵاتی جیهان نەبێت.

رانیا باس لە هۆكاری یەكەم دەكات پێی وایە كە لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی ئەو ڤایرۆسە و پێشتریش ئەو وڵاتانە سنوورێكی توندیان هەبووە كەمتر ڕێگەوە بەوە دراوە هاووڵاتیان بە ئارەزووی خۆیان هاتۆچۆ لە سنوورەكانیان بكەن .

هۆكاری دووەم كە ڕانیا باسی لێوە كردووە، ئەوەیە چاودێرییەكی زۆر چڕ لەسەر دزەكردنی زانیاریی لەو وڵاتانە هەیە، ئەمەش وای كردووە بە ئاسانی زانیاری لەو وڵاتانە نەچێـتەوە دەرەوە.

سێیەمین هۆكار كە ئەو توێژەرەوە باسی لێوە كردووە ئەوەیە كە دامەزراوەی تەندروستی لەو وڵاتانە لاوازە و ئەستەمە توانای ئەوەیان هەبێـت بتوانن لە ڕێگەی پشنكنیەوە ڤایرۆس كوڤید19 بدۆزنەوە.

ئەو وڵاتانەش بریتین لە:

ویلایەتەكانی میكرونیسیا لە زەریای ئارام (ژمارەی دانیشتوانی 107,862 كەسە )

كۆماری كیریباتی لە زەریای ئارام (ژمارەی دانیشتوانی 116,398 كەسە )

كۆماری دورگەی مارشال لە زەریای ئارام (ژمارەی دانیشتوانی 53,12 كەسە )

وڵاتی ساموا سەربەخۆ لە زەریای ئارام (ژمارەی دانیشتوانی 179,186 كەسە )

دورگەی سلیمان لە زەریای ئارام (ژمارەی دانیشتوانی 611,343 كەسە )

كۆماری ناورو لە زەریای ئارام (ژمارەی دانیشتوانی 13,650 كەسە )

كۆماری بالاو لە زەریای ئارام (ژمارەی دانیشتوانی 21,729 كەسە )

میرنیشینی تونگا لە زەریای ئارام (ژمارەی دانیشتوانی 108,020 كەسە )

كۆماری فانواتو لە زەریای ئارام (ژمارەی دانیشتوانی 243,300 كەسە )

وڵاتی توفالو لە زەریای ئارام (ژمارەی دانیشتوانی 11,192 كەسە )

كۆماری كۆریای باكوور (ژمارەی دانیشتوانی 24,052,231 كەسە )

توركمانستان (ژمارەی دانیشتوانی 5,850,901 كەسە )










باسنيوز



Top