ئاكەپە چاوی بڕیوەتە ٧ ملیۆن دەنگدەری تازە
(نەوەی ٧) ئەو چەمكە تازەیە بۆ ئەو ٧ ملیۆن دەنگدەرە بەكار دەهێنرێت لە توركیا، ئەوان بۆ یەكەمجار دەتوانن لە ٢٠٢٣ دەنگ بدەن و تەمەنیان دەبێتە ١٨ ساڵ.
رۆژنامەی (حوریەت)ی توركی بڵاوی كردووەتەوە، ئەو ٧ ملیۆن دەنگدەرە تازەیە بەسەر تەواوی شارەكانی توركیا دابەش كراوە، باكووری كوردستانیش لەو رێژەیە بەشێكی زۆری بەر دەكەوێت.
بە گوێرەی زانیارییەكانی هەمان ڕۆژنامە ئاكەپە پلانی داناوە بۆ راكێشانی ئەو ٧ ملیۆن دەنگدەرە و، دەیەوێت پێیان بڵێت ئینتەرنێتی خۆڕاییان پێشكەش دەكات و بیمەی تەندروستییان بۆ دابین دەكات و، هەروەها بەڵێنی هەلی كاریان پێ دەدات.
باسنيوز
