ئیداره‌ی تره‌مپ و جۆن بۆڵتن له‌سه‌ر كتێبێك لێیان ده‌بێته كێشه
به‌پێی راپۆرتێكی گۆڤاری نیویۆركه‌ر ئیداره‌ی تره‌مپ ئه‌م داوا یاساییه‌ی به‌و بیانووه تۆماركردووه كه بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی لای راوێژكاری پێشووی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی سه‌رۆك، كاریگه‌ریی ترسناكی هه‌یه له‌سه‌ر ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مه‌ریكا هه‌یه كه له‌و رێگه‌یه‌وه زانیاری نهێنی بڵاوده‌بێته‌وه.
داواكه له‌رێگه‌ی دادگای واشنتۆنه‌وه پێشكه‌شكراوه له باره‌ی كتێبه 500 لاپه‌ڕه‌ییه‌كه‌ی بۆڵتن له‌ژێر ناوی The Room Where It Happened كه پڕه له زانیاری پڕ نهێنی، بۆیه داواكاری گشتی ده‌ڵێت: "بۆڵتن پێداچوونه‌وه‌ی كردووه به كتێبه‌كه‌یدا كه به‌شی زۆری باس له كاره‌كانی ده‌كات له كۆشكی سپی له‌ماوه‌ی كاركردنیدا و ئه‌و پێداچوونه‌وه‌یه‌ش له‌سه‌ر ئه‌نجامی ئه‌و رێگرییه‌ی ئیداره‌ی تره‌مپ بووه".
داواكاری یاسایی كۆشكی سپی ده‌ڵێت: "بۆڵتن گرێبه‌ستێكی له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا هه‌یه كه وه‌ك فه‌رمانبه‌رێك له شوێنێكی زۆر هه‌ستیاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی كاریكردووه كه گرنگی تایبه‌تی هه‌یه سه‌باره‌ت به ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا".
ئه‌م داوا یاساییه له‌دوای ململانێیه‌كی توندی نێوان كۆشكی سپی و بۆڵتن دێت كه ماوه‌ی مانگێكه به‌رده‌وام له باره‌ی ده‌ركردنی كتێبێك كه له ناوه‌ڕۆكدا سه‌رزه‌نشتی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی دۆناڵد تره‌مپ له‌خۆده‌گرێت.
رێگه‌ی یاسایی ئه‌م كێشه‌یه یه‌كێكه له‌و هه‌وڵانه‌ی له‌م ساڵه‌ی دواییدا زۆر زیاتری كردووه بۆ رێگری له راوێژكاره‌كانی پێشووی تره‌مپ بۆ گێڕانه‌وه‌ی ئه‌زموونی كاركردنیان.
سه‌باره‌ت به‌م كتێبه‌ش هه‌وڵێكی دوروردرێژی ئیداره‌كه‌یه بۆ وه‌ستاندنی چاپكردنی كتێبه‌كه.
به‌پێی چاوپێكه‌وتنێكی بۆڵتن له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ئه‌ی بی سی كتێبه‌كه‌ی بۆڵتن به‌ر له‌واده‌ی خۆی ئه‌گات بۆ بڵاوبوونه‌وه و سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك لێی ده‌ڵێت: "بڕیاره له رۆژانی ئایینده‌دا بڵاوبێته‌وه". هه‌روه‌ها پێده‌چێت ئیداره‌ی تره‌مپ رێوشوێنی هه‌بێت به‌رامبه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌كه.
چیك كۆپه‌ر پارێزه‌ری بۆڵتن له لێدوانێكدا به ئێن بی سی نیوز-ی راگه‌یاند پێداچوونه‌وه‌یان به سكاڵاكه‌ی حكومه‌تدا كردووه و له كاتێكی گونجاو‌دا وه‌ڵامیان ده‌ده‌نه‌وه. ده‌شڵێت: "هیچ شتێكی نهێنی له كتێبه‌كه‌دا نییه".
هه‌روه‌ها سایمۆن ئاند شوسته‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێبه‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه رۆژی 16ی حوزه‌یران بڵاویكرده‌وه تێیدا رایگه‌یاندووه ئه‌مه شتێكی نوێ نییه له هه‌وڵی ره‌تكردنه‌وه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێب له‌لایه‌ن ئیداره‌ی تره‌مپ-ه‌وه كه واپێده‌چێت سه‌رۆك باوه‌ڕی پێی نه‌بێت.
له درێژه‌ی به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه كه كاره‌كه‌ی بۆڵتن به هاوكاری ته‌واوه‌تی بووه له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی كه پێداچوونه‌وه‌ی كردووه به‌ر له چاپكردن. به‌شێوه‌یه‌ك پێش مانگی نیسان دوای زنجیره‌یه‌ك راوێژ له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی شاره‌زا پێداچوونه‌وه‌ی پێدا كردووه.
به‌پێی هه‌ریه‌ك له‌شوسته‌ر و سیمۆن مافی ره‌وای خۆیه‌تی بۆڵتن ئه‌و كارانه‌ی له دووتوێی كتێبێكدا چاپ بكات، كاتێك له كۆشكی سپی بووه.
جۆن بۆڵتن پارێزه‌ر و سیاسی كۆمارییه‌كان، پێشتر كاری دیپلۆماتی كردووه و له‌لایه‌ن دۆناڵد تره‌مپ-ه‌وه له 9ی نیسانی 2018 وه‌ك راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ده‌ست به‌كار بووه و له 10ی ئه‌یلوولی 2019 ده‌ستی له‌كاره‌كه‌ی كێشایه‌وه.
K24
