ژمارەیەک ئەفسەر و سەربازی هیندی لەسەر سنووری چین کوژران

ژمارەیەک ئەفسەر و سەربازی هیندی لەسەر سنووری چین کوژران


ژمارەیەک ئەفسەر و سەربازی سوپای هیندستان لەسەر سنووری نێوان وڵاتەکەیان و کۆماری میللی چین، کوژران.

بەپێی هەواڵی میدیا هیندییەکان، ئەمڕۆ سێشەممە 16-6-2020 هێزێکی سوپای ئەو وڵاتە و سوپای چین لە ناوچەی سنووریی جەلوان، رووبەڕووی یەک بوونەتەوە.

بەهۆی رووبەڕووبوونەوە چەکدارییەکە، ئەفسەرێک و دوو سەربازی هیندی کوژراون، بەڵام تا ئێستا زیانە مرۆییەکانی سوپای چین ئاشکرا نەکراوە.

سوپای چین رایگەیاندووە، سوپای هیندستان هێرشی کردووەتە سەر هێزێکی ئەوان و سوپای هیندستانیش رەتی دەکاتەوە هێرشی کردبێتە سەر هێزێکی چینی.






باسنيوز
Top