خزمەتگوزاری مەسنجەری فەیسبوك لەكاركەوت

 خزمەتگوزاری مەسنجەری فەیسبوك لەكاركەوت
ئەمشەو لە نزیك كاتژمێر 11:40 خولەك خزمەتگوزاری مەسنجەری فەیسبوك لەكاركەوت.

بەپێی ماڵپەڕی داون دیتێکتەر، ئەمشەو لە نزیك كاتژمێر 11:40 خولەك خزمەتگوزاری مەسنجەری فەیسبوك لە هەریەك لە هەرێمی كوردستان، عێراق، ئەمریکا، بەریتانیا و بەلجیکا لەكاركەوت

بەپێی ئەو نوسینەی لەكاتی ناردنی نامەدا بۆت دێت هاتوە،"نامەکەت نەنێردراوە و تکایە جارێکی دیکە هەوڵبدەرەوە".

هەر بەگوێرەی ئەو ماڵپەرە، مەسنجەری فەیسبوك لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردودا چەندین جار توشی گرفت بوە.

ماڵپەڕەکە ئاماژەی بەوەش کردوە کە لە 1/5 و لە 7 و 16نیسانی ئەمساڵ مەسنجەری فەیسبوک لە ناوچە جیاوازەکانی جیھان کێشەی تێکەوتوە.

كاتێك بەكارهێنەرێكی فەیسبوك لەرێگەی ماڵپەڕی داون دیتێکتەر، كۆمپانیاكە ئاگاداردەكاتەوە، لە وەڵامدا دەنوسێت،"سوپاس کە لەبونی کێشەکەت ئاگادارت کردینەوە"




خەندان
Top