ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە هەشت ملیۆن کەس تێپەڕی
ژمارەی تووشبووانی پەتای کۆرۆنا لە سەرانسەری جیهان گەیشتە هەشت ملیۆن و 67 هەزار و 459 کەس.
بەپێی خشتەی ئەمڕۆ سێشەممە 16-6-2020ـی چاودێریکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەو وڵاتانەی زۆرترین تووشبوو و مردوویان بە پەتای کۆرۆنا هەیە بریتین لە ئەمریکا، بەرازیل، رووسیا، هیندستان، بەریتانیا، ئیسپانیا، ئیتاڵیا، پیرۆ، ئێران، ئەڵمانیا، تورکیا، چیلی، فەرەنسا، مەکسیک، پاکستان، سعودیە، کەنەدا، بەنگلادیش و چین.
هەروەها لە سەرانسەری جیهاندا، چوار ملیۆن و 147 هەزار و 322 کەس تووشبووی پەتاکە، چاک بوونەتەوە.
هەر بەپێی خشتەی ئەمڕۆ، تا ئێستا 439 هەزار و 93 کەس لە سەرانسەری جیهان بە پەتای کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە.
لە کۆتایی ساڵی رابردووەوە، ڤایرۆسی کۆرۆنا، کە لە مرۆڤێکەوە بۆ مرۆڤێکی دیکە دەگوازرێتەوە و تا ئێستا لە چەند وڵاتێک دۆزراوەتەوە، لە شاری وهان سەری هەڵدا.
باسنيوز
