جۆنسن لیژنەی بەرەنگاربونەوەی رەگەزپەرستی دروستدەکات
بۆریس جۆنسن، سەرۆک وەزیرانی بریتانیا لەمیانەی لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "ناتوانم هەستی دەیان هەزار خۆپیشاندەری شارەکانی بریتانیا فەرامۆش بکەم کە لەپاش مردنی جۆرج فلۆید لەئەمریکا، خۆپیشاندانیان لە دژی رەگەزپەرستی لەوڵاتەکەی ئەنجامداوە".
دەبێت بە وردیییەکی زۆر پێداچونەوە بە بونی رەگەزپەرستی لە وڵاتدا بکەنەوە
ئاماژەی بەوەشکرد، کاردەکەن بۆ نەهێشتنی جیاکاری و رەگەزپەرستی سەرکەوتن بەسەریدا، بەڵام ئەوە ئاسان نابێت، چونکە دەبێت بە وردیییەکی زۆر پێداچونەوە بە بونی رەگەزپەرستی لە وڵاتدا بکەنەوە، بۆ ئەو مەبەستەش لیژنەیەکی حکومی پێکهێناوە.
لە رابردودا یاسای کۆیلایەتی داگیرکاری لە بریتانیا پەیڕەوکراوە، لە ئێستاشدا بەشێک لەو سیستەمەیان وەک میرات بۆیان ماوەتەوە
هاوکات سیمۆن وڵی، راوێژکاری یەکەی بەداواداچونی رەگەزپەرستی لە بریتانیا لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵی BBC-ی بریتانیا رایگەیاند، لە رابردودا یاسای کۆیلایەتی داگیرکاری لە بریتانیا پەیڕەوکراوە، لە ئێستاشدا بەشێک لەو سیستەمەیان وەک میرات بۆیان ماوەتەوە، دەبێت لە ئێستادا بەرەنگاری رەگەز پەرستی بینەوە، بەڵام دەستکاری کلتوری وڵات نەکەین.
27ی مانگی رابردو، جۆرج فلۆیدی رەشپێست لەلایەن پۆلیسێکی سپی پێستەوە کوژرا و ئەوەش بوە هۆی ئەنجامدانی زنجیرەیەک خۆپیشاندان لە ئەمریکا، بریتانیا، ئیسپانیا و ئیتاڵیا و چەندین وڵاتکی دیکەی جیهان لەدژی رەگەزپەرستی، ئەو خۆپیشاندانەش لە بریتانیا وایکرد رابردوی وڵاتەکەو وەک داگیرکەری جیهان بەبیر خەڵک بهێنێتەوە.
خەندان
