وەزیری دەرەوەی ئیران گەیشتە تورکیا

وەزیری دەرەوەی ئیران گەیشتە تورکیا


ئەمڕۆ دووشەممە محەمەدجەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ دیدار و گفتوگۆ لەگەڵ هاوتا تورکییەکەی مەلوود چاوشئوغلوو گەیشتە ئیستەنبۆڵ.

ماڵپەڕی فەرمیی کۆماری ئیسلامیی ئێران (ئیرنا) لەمبارەوە لەزاری محەمەدجەواد زەریفەوە بڵاوی کردووەتەوە: "پێوەندیی لەگەڵ دراوسێیەکان بۆ ئێمە و ناوچەکە لە کارە هەر پێشەکانی سیاسەتی دەرەکیمانە، هەر بۆیە پاش سەرهەڵدانی دۆخی کۆررۆنا سەردانێکی سووریام کرد و ئەمڕۆش لەم سەردانی تورکیا شادمانم."

ئامژەی بەوەش داوە: "پێوەندیی نێوان هەردوو وڵات لە بواری جۆراوجۆردا فراوانن، بەڵام بەهۆی کۆرۆناوە لە ئاستی باڵای هەردوو وڵاتدا بە فەرمی جێبەجێ نەرکاون، هەرچەند سەرکۆمارانی هەردوو وڵات و وەزیرەکان بە تەلەفۆنی پێکەوە لە پێوەندیدا بوون".

ئەم سەردانەی وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ تورکیا پاش سەرهەلدانی دۆخی پەتای کۆرۆنا دووەمین سەفەری دەرەکییە و پێشتر سەردانی دیمەشقی کردووە.






باسنيوز
Top