سەرۆکی هەواڵگریی ئیسرائیل لەگەڵ ژمارەیەک سەرۆک و شای عەرەبی کۆ دەبێتەوە

سەرۆکی هەواڵگریی ئیسرائیل لەگەڵ ژمارەیەک سەرۆک و شای عەرەبی کۆ دەبێتەوە


سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی ئیسرائیل (مۆساد)، لەگەڵ ژمارەیەک سەرۆک و شای وڵاتانی عەرەبی، کۆ دەبێتەوە.

ماڵپەڕی (RT)ی رووسی بە پشتبەستن بە میدیا ئیسرائیلییەکان بڵاوی کردووەتەوە، کە یوسی کۆهین، سەرۆکی مۆساد ”لە رۆژانی داهاتوودا“ بە تەلەفۆن پەیوەندیی بە ژمارەیەک سەرۆک و شای عەرەبییەوە دەکات، لەوانە عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆکی میسر و شا عەبدوڵڵای دووەمی شای ئوردن.

میدیا ئیسرائیلییەکان ئاماژەیان بەوە کردووە، کە یوسی کۆهین لەگەڵ سەرکردە عەربییەکان تاوتوێی پلانی وڵاتەکەی بۆ لەخۆگرتنی زیاتری خاکی کەرتی رۆژئاوا لە فەلەستین و هەڵوێستی وڵاتە عەرەبییەکان و هێورکردنەوەیان، دەکات.

هەروەک ئەو میدیا رووسییە بڵاوی کردووەتەوە، ”ئەگەر پێویست بێ“، سەرۆکی مۆساد سەردانی ئەو وڵاتە عەرەبییانە دەکات و لەگەڵ سەرۆک و شای ئەو وڵاتانە کۆ دەبێتەوە.




باسنيوز
Top