توشبوانی کۆرۆنا لە جیهان لە 8 ملیۆن کەس نزیک دەبێتەوە
بەگوێرەی ئامارە جیهانییەکان، تێکڕای توشبوانی کۆرۆنا تا کاتژمێر 8:30 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوشەممە گەیشتوەتە حەوت ملیۆن و 997 هەزار و 84 کەس، لەو ژمارەیەش چوار ملیۆن و 129 هەزار و 60 توشبو چاکبونەتەوە و 435 هەزار و 435 توشبوش گیانیانلەدەستداوە.
لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لە پلەی یەكەم دێت، كە تیایدا دو ملیۆن و 162 هەزار و 228 توشی پەتاکە بون
لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لە پلەی یەكەم دێت، كە تیایدا دو ملیۆن و 162 هەزار و 228 توشی پەتاکە بون، لەو ژمارەیەش 870 هەزار و 50 کەس چاکبونەتەوە، هەروەها ژمارەی ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە بۆ 117 هەزار و 858 کەس بەرزبوەتەوە.
لەسەر ئاستی وڵاتانی ئەوروپاش ئیسپانیا بە پلەی یەکەم دێت لە روی بەرزی ژمارەی توشبوان و تا ئێستا 291 هەزار و 8 توشبو لە وڵاتەدا تۆمارکراون، لەسەر ئاستی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش ئێران بە تۆمارکردنی 187 هەزار و 239 توشبوی کۆرۆنا زۆرترین کاریگەریی ئەو پەتایەی تیادا دەرکەوتوە.
خەندان
