له ئه‌مریكا ژماره‌ى تووشبوانى كۆرۆنا بۆ زیاتر له دوو ملیۆن و 162 هه‌زار كه‌س به‌رز بووه‌وه
به‌پێى دوایین ئاماره‌كان تا ئێستا (دووشه‌ممه 15/6/2020)، كۆى گشتیی تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا له ئه‌مریكا گه‌یشتووه‌ته دوو ملیۆن و 162 هه‌زار و 228 كه‌س، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، به‌یانیی دوێنێ یه‌كشه‌ممه ژماره‌ى تووشبوانى كۆرۆنا له ئه‌مریكا، دوو ملیۆن و 142 هه‌زار و 224 بوو.
تا ئێستا له ئه‌مریكا 117 هه‌زار و 858 كه‌س به‌هۆى كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ست داوه، 870 هه‌زار و 50 كه‌سیش چاك بوونه‌ته‌وه.
باسنيوز
