هیندستان زۆرترین ژمارەی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار دەکات

هیندستان زۆرترین ژمارەی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار دەکات
لە هیندستان، زۆرترین ژمارەی تووشبوون لە وڵاتەکەدا، لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوو تۆمار کرا.

ئەمڕۆ شەممە 13-6-2020، وەزارەتی تەندروستیی هیندستان رایگەیاندووە، لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوو، 11 هەزار و 458 کەس تووشی پەتای کۆرۆنا بوون.

بە تۆمارکردنی ئەو تووشبووانەی شەو و رۆژی رابردوو، ژمارەی تووشبووانی هیندستان بە پەتای کۆرۆنا گەیشتە 309 هەزار و 621 کەس، کە لەو ژمارەیدا، هەشت هەزار و 893 کەس گیانیان لەدەست داوە.











باسنيوز


Top