لایەنگرانی حزبوڵڵای لوبنانی، دوکان و بازاڕەکانی لوبنانيان تالأنكرد.
لایەنگرانی میلیشیای حزبوڵڵای لوبنانی دوکان و بازاڕەکانی سەنتەری بەیرووتی پایتەختی وڵاتەکەیان، تێک دەدەن.
شەوی هەینی 12-6-2020، لایەنگرانی میلیشیای حزبوڵڵا و پارتی ئەمەلی لوبنانی لە گۆڕەپانی (ریازول سوڵح)لە ناوەڕاستی بەیرووت، دەستیان بە خۆپیشاندان کردەوە.
خۆپیشاندانەکە لە ئێوارەی رۆژی پێنجشەممەی رابردوو دژی سیاسەتی ئابووریی وڵاتەکەیان و شکانی بەهای دراو (لیرە)ی وڵاتەکەیان، دەستی پێکرد.
لایەنگرانی ئەو دوو هێزە لوبنانییە دوکان و بازاڕەکانی سەنتەری بەیرووتیان سووتاند و تێک دا و رێگاکانیشیان بە ماتۆڕسکیلەکانیان داخست.
باسنيوز
