كۆریای باكور: هێزێكی شایستەتر بۆ روبەڕوبونەوەی هەڕەشەكانی ئەمریكا بنیاددەنێین
حكومەتی بیۆنگ یانگ راشیگەیاندوە، ئەوان وای نابینن پەیوەندییەكانی نێوان وڵاتەكەیان لەگەڵ ویلایەتە یەكگرتوەگانی ئەمریكا بەرەو باشی بچێت، بە پارێزگاریكردنیش لە پەیوەندییەكانی نێوان كیم جۆن ئون، سەرۆكی كۆریای باشور و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا.
كۆریای باكوریش هێزێكی زۆر شایستەتر بۆ روبەڕوبونەوەی مەترسییە سەربازییەكانی ئەمریكا بنیاددەنێت
ری سۆن جۆن، وەزیری دەرەوەی كۆریای باكور لەوبارەیەوە بە ئاژانسی هەواڵیی فەرمی وڵاتەكەی راگەیاند، سیاسەتی واشنتن سەلماندویەتی، ئەو وڵاتە هێشتا هەڕەشەیەكی دورودرێژ-مەودایە بۆ سەر گەلی كۆریای باكور، كۆریای باكوریش هێزێكی زۆر شایستەتر بۆ روبەڕوبونەوەی مەترسییە سەربازییەكانی ئەمریكا بنیاددەنێت.
ئەو لێدوانە توندانە پاش ئەوەدێت، وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا پێشتر ئاماژەی بەوەكردبو، لەئاست كۆریای باكور بێئومێد بوە كاتێك سێشەممەی رابردو هێڵە گەرمەكانی پەیوەندیی لەگەڵ كۆریای باشور هەڵپەساردوە.
خەندان-
