له‌ ئه‌مریكا ژماره‌ى مردوان به‌هۆى كۆرۆناوه‌ گه‌یشته‌ 115 هه‌زار و 137 كه‌س

له‌ ئه‌مریكا ژماره‌ى مردوان به‌هۆى كۆرۆناوه‌ گه‌یشته‌ 115 هه‌زار و 137 كه‌س
له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا ژماره‌ى تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا به‌رز بووه‌وه‌، تا ئێستاش له‌و وڵاته‌ زیاتر له‌ 115 هه‌زار كه‌س به‌هۆى كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.

به‌پێى دوایین ئاماره‌كان تا ئێستا (پێنجشه‌ممه‌‌ 11/6/2020)، كۆى گشتیی تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا له‌ ئه‌مریكا گه‌یشتووه‌ته‌ دوو ملیۆن و 66 هه‌زار و 508 كه‌س، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌، به‌یانیی دوێنێ چوارشه‌ممه‌ ژماره‌ى تووشبوانى كۆرۆنا له‌ ئه‌مریكا، دوو ملیۆن و 45 هه‌زار و 715 بوو.

تا ئێستا له‌ ئه‌مریكا 115 هه‌زار و 137 كه‌س به‌هۆى كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌، 808 هه‌زار و 551 كه‌سیش چاك بوونه‌ته‌وه‌.










باسنيوز
Top