تورکیا.. ئەردۆغان 41 پارێزگاری گۆڕی
ئەمڕۆ چوارشەممە 2020.6.10 لەسەر داوای وەزارەتی ناوخۆی توركیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەركۆماری توركیا، جێگۆڕكێی بە ٢٣ پارێزگار كرد، لە هەمان كاتدا ١٨ پارێزگاریشی لە پۆستەكەی دوور خستەوە و پارێزگاری تازەی لە شوێنیان دامەزراند.
بە گوێرەی زانیارییەكانی میدیاكانی توركیا، گۆڕانكاری لە پۆستەكانی ناو پارێزگار و شارەوانییەكان بەردەوام دەبێت و لە داهاتوودا بە بڕیاری سەركۆماری توركیا گۆڕانكاریی تر ئەنجام دەدرێت.
باسنیوز
