له ڕووسیا هه‌شت هه‌زار و 404 كه‌سى دیكه تووشى كۆرۆنا بوون
به‌پێى دوایین ئاماره‌كان، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 9/6/2020، له ڕووسیا هه‌شت هه‌زار و 404 كه‌سى دیكه تووشى كۆرۆنا بوون، ژماره‌ى تووشبوانى په‌تاكه‌ش له وڵاته‌كه گه‌یشته 485 هه‌زار و 253 كه‌س.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه، دوێنێ دووشه‌ممه هه‌شت هه‌زار و 595 كه‌سى دیكه له ڕووسیا تووشى كۆرۆنا ببوون.
هه‌ر له ڕووسیا 216 كه‌سى دیكه به‌هۆى كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ست دا، كۆی گشتیی مردوانیش له هه‌مان وڵات به‌هۆى په‌تاكه‌وه گه‌یشته شه‌ش هه‌زار و 42 كه‌س، تا ئێستاش له ڕووسیا 242 هه‌زار و 397 كه‌س له كۆرۆنا چاك بوونه‌ته‌وه.
باس‌نیوز
