ئه‌مریكا؛ بۆ یه‌كه‌مجار ره‌شپێستێك پۆستێكی سه‌ربازی باڵای پێده‌درێت
شه‌وی رابردو ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا به‌كۆی ده‌نگی 98 ئه‌ندام، له‌به‌رامبه‌ر نه‌بونی هیچ ده‌نگێكی ناڕازی، بڕیاریدا جه‌نه‌ڕاڵ تشارلز بڕاون جۆنیۆر بكاته سه‌رك ئه‌ركانی چه‌كی ئاسمانی ئه‌مریكا.
ده‌بێته یه‌كه‌م جه‌نه‌ڕاڵی ئه‌مریكا له‌مێژودا كه سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێك له هێزه ئاسمانیه‌كانی پنتاگۆن
بڕاون له‌ئێستادا فه‌رمانده‌ی هێزی ئاسمانیه له ناوچه‌ی ده‌ریای هادی، ده‌بێته یه‌كه‌م جه‌نه‌ڕاڵی ئه‌مریكا له‌مێژودا كه سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێك له هێزه ئاسمانیه‌كانی پنتاگۆن (چه‌كی ئاسمانی، چه‌كی ده‌ریایی، هێزه‌كانی وشكانی، ده‌ریایی، هێزی ئاسمانی) بكات.
جەنەڕاڵ بڕاونی تەمەن 58 ساڵ کە شوێنی جەنەڕاڵ دەیڤد گۆڵفین دەگرێتەوە، پـێشتر فەرماندەی هێزی ئاسمانی ئەمریکا بو لە ئۆقیانوسی پاسفیک.
پەسەندکردنی جەنەڕاڵ بڕوان بۆ ئەم پـۆستە لە کاتێکدایە خۆپـیشاندانی ناڕەزایی سەرانسەری ئەمریکای گرتوەتەوە بۆ دەربڕینی ناڕەزایی لە بەرامبەر گیان لە دەستدانی جۆرج فلۆید، ئەو ڕەشپـێستەی لە شاری مینیاپـڵسی ویلایەتی مینەسۆتا لە کاتی دەستگیرکردنی لەلایەن پـۆلیسەوە لە 25ی مانگی ئایار گیانی لەدەستدا.
خەندان
