ئەردۆگان: بەردەوامدەبین لەپێشکەشکردنی هاوکاری سەربازی بەحکومەتی لیبیا
بەردەوامدەبن لەپێشکەشکردنی هاوکاری سەربازی بە سوپای حکومەتی ویفاقی نیشتیمانی لیبیا
لەگەڵ تەشەنەکردنی قەیرانی لیبیا و چڕبونەوەی پەلاماری هێزەکانی حکومەت بۆسەر سوپای نیشتیمانی ئەو ڵاتە، رەجەب تەیب ئەردۆگان رایگەیاند، حکومەتی تورکیا بەمافی خۆی دەزانێت بەرگری لەبەرژەوەندییەکانی بکات و لەو چوارچیوەیەشدا بەردەوامدەبن لەپێشکەشکردنی هاوکاری سەربازی بە سوپای حکومەتی ویفاقی نیشتیمانی لیبیا.
ئەمە لەکاتێکدایە سەرلەئێوارەی دوێنێ لەپەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، ئەردۆگان رایگەیاند پشتیوانی هێورکردنەوەی دۆخی لیبیا گێڕانەوەی سەقامگیری بۆ ئەو وڵاتە دەکەن.
ئەمرۆ لەچەند لایەکەوە هێزەکانی حکومەتی لیبیا پەلاماری شاری سرتیاندا و بەشی باشوری رۆژئاوای ئەو شارەیان کردوە، سەرچاوەکان باسلە قوربانییەکی زۆری هاوڵاتیانی مەدەنی دەکەن.
خەندان
