کۆریای باکور یەکەمین هەنگاو بەرەو پچڕاندنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ کۆریای باشور دەنێت

 کۆریای باکور یەکەمین هەنگاو بەرەو پچڕاندنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ کۆریای باشور دەنێت

دەزگای راگەیاندنی فەرمی حکومەتی ناوەندی کۆریای باکور رایگەیاند، هێڵی گەرمی سەربازی وڵاتەکەی لەگەڵ کۆریای باشوردا دەپچڕێنێت، ئەوەش وەک یەکەمین هەنگاو دەبێت بۆ کۆتایهێنان بە سەرجەم پەیوەندییەکانیان لەگەڵ سیئۆلدا.

ماوەی چەند رۆژێکە کۆریای باکور هێرشدەکاتە سەر کۆریای باشور و هەڕەشەی داخستنی نوسینگەی پەیوەندییەکانی نێوانیان دەکات، تا رێگری لە ناردنی ئەو بڵاوکراوانە بگرێت کە داوا لە هاوڵاتیانی پیۆنگ یانگ دەکەن کە شۆڕش ئەنجامبدەن.

دەبێت کارەکانیان لەگەڵ کۆریای باشور بەشێوەیەکی بنەڕەتی گۆڕانکاری بەسەر بێت، دوژمن بەرامبەر دوژمن بێت


گەورە بەرپرسانی حزبی شوعی پیۆنگ یانگ، کە لە نێوانیشیاندا کیم یۆ جۆنگ، خوشکی رێبەری کۆریای باکوری تێیدابو لە بەیاننامەیەکدا رایانگەیاند، "دەبێت کارەکانیان لەگەڵ کۆریای باشور بەشێوەیەکی بنەڕەتی گۆڕانکاری بەسەر بێت، دوژمن بەرامبەر دوژمن بێت".

هێڵی گەرمی کۆریای باکور لەگەڵ کۆریای باشوردا دەپچڕێنن


هەر لەو بەیاننامەیەدا هاتوە، هێڵی گەرمی کۆریای باکور لەگەڵ کۆریای باشوردا دەپچڕێنن، ئەوەش وەک یەکەمین هەنگاو دەبێت بۆ کۆتایهێنان بە سەرجەم پەیوەندییەکانیان لەگەڵ سیئۆلدا.

لەوبارەیەوە بەیانی ئەمڕۆ وتەبێژی وەزارەتی بەرگری کۆریای باشور لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، نوسینگەی پەیوەندییەکانی نێوان هەردو وڵات پەیوەندیان لە سیئۆلەوە پێگەیشتوە، بەڵام وەڵامیان نەداوەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، وڵاتەکەی بەردەم دەبێت لە پابەندییەکانی بە رێککەوتننەکانی نێوان هەردولا، دەیانەوێت ئاشتی و گەشەسەندن لە نیمچە دورگەی کۆریا بچەسپێنن.







خەندان
Top