شامیل تەیار، جێگری بەرپرسی راگەیاندنی ئەو پارتە، بە فەرمی دەست لەکار کێشانەوەی خۆی لە پۆستە حیزبییەکەی راگەیاند.
بەرپرسێکی پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکەپە)ی دەسەڵاتداری تورکیا، کە زۆر نزیک بووە لە سەرکۆمار و سەرۆکی ئاکەپە، دەستی لەکار کێشایەوە.
شامیل تەیار، جێگری بەرپرسی راگەیاندنی ئەو پارتە، بە فەرمی دەست لەکار کێشانەوەی خۆی لە پۆستە حیزبییەکەی راگەیاند.
شامیل تەیار لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر)، بەبێ ئاماژەکردن بە هۆکارەکەی، رایگەیاندووە، بڕیاری داوە واز لە سیاسەت بهێنێت و بگەڕێتەوە سەر پیشەکەی خۆی، کە پارێزەرایەتییە.
ئەو بەپرسە، کە پەرلەمانتاری پێشووی ئاکەپە بووە و ماوەیەکیش لە سەرکردایەتیی حزب بووە، بە کەسێکی زۆر نزیکی رەجەب تەییب ئەردۆغانی سەرکۆماری تورکیا و سەرۆکی ئاکەپە دادەنرا و بەردەوام ئەردۆغانی وەک فریادڕەسی تورکیا ناوزەد دەکرد.
بەپێی زانیارییەکانی چەند میدیایەکی تورکیا، شامیل تەیار چاوی لەوە بووە لەناو ئاکەپەدا پۆستەکەی بەرزتر ببێتەوە و لە حکوومەتیش پۆستی وەزیری پێ بدرێت، بەڵام ئاواتەکەی نەھاتووەتە دی، بۆیە کاتێک بێئومێد بووە لە پارتەکەی، دەستی لە کار کێشاوەتەوە.
باسنیوز
