کۆریای باکوور هەموو پەیوەندییەکانی لەگەڵ کۆریای باشوور دەپچڕێنێت
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی (سپۆتنیک)، کۆریای باکوور وەک قۆناغی یەکەم، بڕیاری پچڕاندنی هێڵی گەرمی پەیوەندیی لەگەڵ کۆریای باشوور داوە، وەک ئامادەکارییەک بۆ پچڕاندنی هەموو پەیوەندییەکان.
لە رۆژی پێنجشەممەی رابردوودا، کیم یو جونگ، خوشکی کیم جۆنگ ئونی سەرۆکی کۆریای باکوور و ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی کرێکارانی دەسەڵاتدار، رایگەیاندبوو، ئەگەر کۆریای باشوور رێ لە ئۆپۆزیسیۆنی کۆرۆیای باکوور نەگرێ لە ناردنی پەیام لەڕێگەی بالۆنەوە بۆ هاووڵاتییانی باکوور، ئەوا هەموو پەیوەندییەکانی پیۆنگ یانگ و سیئۆل دەپچڕێنن.
لە سەردەمی جەنگی جیهانیی دووەمدا (1939-1945)، سوپای یابان دەستی بەسەر باشووری نیمچە دوورگەی کۆریادا گرت و سوپای رووسیاش دەستی بەسەر باکووری نیمچە دوورگەکەدا گرت. دوای کۆتایی هاتنی جەنگەکەش، هەر یەکە لەو دوو بەشە، بوونە وڵاتی سەربەخۆ، بەشە باکوورییەکە چووە ناو بەرەی یەکێتیی سۆڤیەت و بەشە باشوورییەکەش چووە ناو بەرەی یابان و ئەمریکا.
لە ساڵی 1950 شەڕێکی سەخت لەنێوان هەردوو کۆریا دروست بوو و تا 1953 درێژەی کێشا.
باسنیوز
