له ئه‌مریكا ژماره‌ى مردوان به‌هۆى كۆرۆناوه بۆ سه‌رووى 113 هه‌زار كه‌س به‌رز بووه‌وه
به‌پێى دوایین ئاماره‌كان تا ئێستا (سێشه‌ممه 9/6/2020)، كۆى گشتیی تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا له ئه‌مریكا گه‌یشتووه‌ته دوو ملیۆن و 26 هه‌زار و 493 كه‌س، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، به‌یانیی دوێنێ دووشه‌ممه ژماره‌ى تووشبوانى كۆرۆنا له ئه‌مریكا، دوو ملیۆن و حه‌وت هه‌زار و 449 بوو.
تا ئێستا له ئه‌مریكا 113 هه‌زار و 55 كه‌س به‌هۆى كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ست داوه، 773 هه‌زار و 480 كه‌سیش چاك بوونه‌ته‌وه.
باس‌نیوز
