له ئێران دوو هه‌زار و 43 كه‌سى دیكه تووشى كۆرۆنا بوون
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 8/6/2020، د. کیانووش جەهانپوور، گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران له پرێس كۆنفرانسێكدا باسى له‌وه كرد، لە دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌وه تا ئەمڕۆ لە سەرانسەری ئێران 70 كه‌سى دیکە بەهۆی په‌تای کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە، كه كۆى گشتیی ئه‌و كه‌سانه‌ى گیانیان له‌ده‌ست داوه، هه‌شت هه‌زار و 351 كه‌سه.
گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران ئه‌وه‌شى خسته ڕوو، له دوێنێوه ئه‌مڕۆ، دوو هه‌زار و 43 كه‌سى دیكه تووشى كۆرۆنا بوون، كه كۆى گشتیی تووشبوانى په‌تاكه له ئێران 173 هه‌زار و 832 کەسه.
بە گوتەی ئەو بەرپرسە ئێرانییە، تا ئێستا 136 هه‌زار و 360 کەس لە په‌تاى کۆرۆنا چاک بوونەتەوە.
باسنيوز
