تورکیا هەوڵی بەدەستهێنانی سەرۆکایەتی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان دەدات
تورکیا بۆ یەکەمجار لە مێژووی خۆیدا، هەوڵی بە دەستهێنانی پۆستی سەرۆکی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان دەدات.
ساڵانە لە سێشەممەی سێیەمی مانگی 9 تا کۆتایی ساڵ، خولی نوێی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان دەست پێدەکات و لە سەرەتای هەر خولێکیش، سەرۆک، 21 جێگری سەرۆک و سەرۆکی شەش لێژنە سەرەکییەکەی کۆمەڵەکە، هەڵدەبژێردرێن.
بۆ خولی ئەمساڵ تورکیا، تورکیا فۆلکان بۆزکرەی کاندید کردووە بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکایەتیی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، کە دیپلۆماتێکی وڵاتەکەیە و ئەندامی پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکەپە)ی دەسەڵاتدارە.
هەموو وڵاتانی جیهان ئەندامی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکانن و لە چوارچێوەی گرووپەکان، دەتوانن کاندید بۆ سەرۆکایەتیی کۆمەڵەکە دیاری بکەن، بەڵام کاندیدەکەی تورکیا ئەگەری وەرگرتنی پۆستەکەی کەم دەبێتەوە، چونکە هەرسێ وڵاتی یۆنان، ئەرمەنستان و باشووری قوبرس لە هەمان گرووپی تورکیادان و دژایەتیی پێدانی ئەو پۆستە بە تورکیا دەکەن.
باسنیوز
