له ڕووسیا 112 كه‌سى دیكه به‌هۆى كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ست دا
به‌پێى دوایین ئاماره‌كان، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 8/6/2020، له ڕووسیا هه‌شت هه‌زار و 985 كه‌سى دیكه تووشى كۆرۆنا بوون، ژماره‌ى تووشبوانى په‌تاكه‌ش له وڵاته‌كه گه‌یشته 476 هه‌زار و 658 كه‌س.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه، دوێنێ یه‌كشه‌ممه هه‌شت هه‌زار و 984 كه‌سى دیكه له ڕووسیا تووشى كۆرۆنا ببوون.
هه‌ر له ڕووسیا 112 كه‌سى دیكه به‌هۆى كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ست دا، كۆی گشتیی مردوانیش له هه‌مان وڵات به‌هۆى په‌تاكه‌وه گه‌یشته پێنج هه‌زار و 971 كه‌س، تا ئێستاش له ڕووسیا 230 هه‌زار و 688 كه‌س له كۆرۆنا چاك بوونه‌ته‌وه.
باسنيوز
