له ڕووسیا هه‌شت هه‌زار و 984 كه‌سى دیكه تووشى كۆرۆنا بوون
به‌پێى دوایین ئاماره‌كان، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 7/6/2020، له ڕووسیا هه‌شت هه‌زار و 984 كه‌سى دیكه تووشى كۆرۆنا بوون، ژماره‌ى تووشبوانى په‌تاكه‌ش له وڵاته‌كه گه‌یشته 467 هه‌زار و 673 كه‌س.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه، دوێنێ شه‌ممه هه‌شت هه‌زار و 855 كه‌سى دیكه له ڕووسیا تووشى كۆرۆنا ببوون.
هه‌ر له ڕووسیا 134 كه‌سى دیكه به‌هۆى كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ست دا، كۆی گشتیی مردوانیش له هه‌مان وڵات به‌هۆى په‌تاكه‌وه گه‌یشته پێنج هه‌زار و 859 كه‌س، تا ئێستاش له ڕووسیا 226 هه‌زار و 731 كه‌س له كۆرۆنا چاك بوونه‌ته‌وه.
باسنيوز
